بە پێی هەواڵی مێهر، هیوا لهۆنیان باسی خاڵە ئەرێنییەکانی کارەبای خۆریی کرد و لەم بارەوە وتی: تا ئێستا ٩٣ هێزگەی خۆری بە دەفرایەتی ٦٨٥ کیلۆوات لە لایەن قوتابخانەکان، ڕێکخراوەکان و کەرتی تایبەت لە پارێزگای کوردستان دامەزراوە.
ئەو وتیشی: لەم ڕێژەیە ٥٣ هێزگە تایبەت بە ڕێکخراوەکان و مزگەوت و قوتابخانەکانە و ئەوانەی دیکەش هی کەرتی تایبەتن.
ناوبراو ڕایگەیاند: بانترین ئاستی دەفرایەتی کارەبا تا ٢٠٠ وات پێش بینی کراوە و خوازیاران دەتوانن بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر سەردانی ئەم ڕێکخراوەیە بکەن.
ئەو ڕوونی کردەوە: کارەبای بەرهەم هێنراوی ئەم هێزگەگەلە تا ٢٠ ساڵ بە نرخی هەر کیلۆوات ١٤ هەزار و ٥٦٠ ریاڵ لە لایەن وەزارەتی وزەوە دەکڕدرێت.
Your Comment