خۆپیشاندانی بەرفراوان لە یەمەن/  یەمەن ئازاد دەکرێت

خەڵکی یەمەن بە بۆنەی هاتنی ساڵڕۆژی شۆڕشی 21 ی سێپتەمبەر لە ئەو وڵاتە هەوڵی بەڕێوە بردنی خۆپیشاندانی بەربڵاو لە پارێزگای سەعدە و ناوچەکانی دیکەیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەسیرە، خەڵکی یەمەن ئەمڕۆ سێشەممە خۆپیشاندانێکی بەربڵاویان لە پارێزگای سەعدە بەڕێوە برد. بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانی یەمەنییەکان لە ژێر ناوی "یەمەن بەزووی ئازاد دەبێت" ئەنجام درا.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، یەمەنییەکان لە ڕەوتی ئەو خۆپیشاندانە بە وتنەوەی دروشمگەلێک پاڵپشتی تەواوی خۆیان لە سوپا و کومیتە خەڵکییەکانی ئەو وڵاتە ڕاگەیاند. یەمەنییەکان هەروەها دروشمگەلێکیان لە دژی عەرەبستانی سعوودی و هاوپەیمانەکانی وتەوە.

News Code 39234

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =