هەڕەشەی توندی سووریا لە تورکیا/ وڵامی ئەنقەرە دەدەینەوە

دیمەشق بە توندی ئەو کردەوانەی تورکیا کە دەسەڵات و سەربەخۆیی سووریای پێشێل کردووە، مەحکووم دەکات و داکۆکی دەکاتە سەر مافی ڕەوای خۆی بۆ کاردانەوە لە بەرانبەر ئەم کردەوانە.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلمەیادین، دیمەشق بە توندی ئەو کردەوانەی تورکیا کە دەسەڵات و سەربەخۆیی سووریای پێشێل کردووە، مەحکووم دەکات و داکۆکی دەکاتە سەر مافی ڕەوای خۆی بۆ کاردانەوە لە بەرانبەر ئەم کردەوانە.

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند: هەموو ڕۆژێک کە داگیرکاری تورکیا لە خاکی سووریا تێپەڕ دەبێت، ئامانجی حیزبی عەداڵەت و گەشە بۆ پشتیوانی لە تیرۆریزم ڕوونتر دەبێتەوە.

ئەم بەرپرسە لە وەزارەتی دەرەوەی سووریا داکۆکی کرد: داوا لە سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان و نێردراوی ئەو بۆ سووریا و ئەنجومەنی ئاسایش دەکەین کە هەڵوێستێکی ڕوون و ئاشکرا لە بەرانبەر کردەوەکانی تورکیا دەرببڕن.

News Code 39227

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 4 =