AP ١٤٠٠ خەرمانان ٢٧ ٠٩:٤٨

لە کۆشکی سەرۆک کۆماری تاجیکستان؛

پێشوازی فەرمی ئیمامعەلی ڕەحمان لە ڕەئیسی

پێشوازی فەرمی ئیمامعەلی ڕەحمان لە ڕەئیسی

سەرۆک کۆماری ئێران لە درێژەی ئەنجامی دیدارە فەرمییەکانی، لە کۆشکی میلەتی تاجیکستان لەلایەن هاوتا تاجیکەکەی خۆیەوە پێشوازی لێکرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێان کە بە مەبەستی بەشداری لە کۆبوونەوەی بەربپرسانی ڕێکخراوی شانگهای سەفەری تاجیکستانی کردووە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لە درێژەی ئەنجامی دیدارە فەرمییەکانی، لە کۆشکی میلەتی تاجیکستان لەلایەن هاوتا تاجیکەکەیەوە پێشوازی لێکرا.

سەرۆک وەزیران و سەرۆکەکانی دوو مەجلیەسەکەی تاجیکستانیش لە ئەو ڕێوڕەسمە فەرمیەدا بەشداریان هەبوو.

دوای ڕێوڕەسمی پێشوازی فەرمی، سەرۆک کۆماری ئێران و تاجیکستان گفتوگۆ فەرمییە دوولایەنەکانیان دەست پێکرد.

لە درێژەدا و دوای گفتوگۆکان، گفتوگۆی هاوبەشی لێژنە پایەبەرزەکان بەڕێوە دەچێت و دوای ئەوە بەڵگەی هاوکاری نێوان دوو وڵاتەکە واژۆ دەکرێت. سەرۆک کۆماری ئێران و تاجیکستان لە کۆتاییدا لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی ئەنجام و دەستکەوتەکانی ئەو دیدار و گفتوگۆیانە شرۆڤە دەکەن.

News ID 39186

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha