هێزە عێراقییەکان 2 سەرکردەی داعشیان دەستگیر کرد

هێزەکانی سوپای عێراق لە ئۆپراسیۆنێکدا لە لای ڕۆژاوای پارێزگای ئەنبار توانیان دوو سەرکردەی تیرۆریستەکانی داعش دەستگیر بکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا ئەلیەوم، زنجیرە ئۆپراسیۆنە دژە تیرۆریستیەکانی سوپای عێراق لە شوێنە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە درێژەی هەیە. هێزە عێراقییەکان لەم دواییەدا ئۆپراسیۆنێکیان لە ڕۆژاوای پارێزگای ئەنبار ڕێکخست.

بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، هێزە عێراقییەکان لە ڕەوتی ئەو ئۆپراسیۆنەدا توانیان دوو سەرکردەی تیرۆریستە تەکفیرییەکانی داعش بناسنەوە و دەستگیریان بکەن. ئەو دوو سەرکردە داعشیە لە ئۆپراسیۆنی تیرۆریستی زۆر دژی سەربازانی عێراقی لە ئەنبار بەشداری هەبووە.

News Code 39139

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 10 =