هیواداری سەرۆک کۆمارەکانی ئێران و ڕووسیا بۆ دیدار لە داهاتوویەکی نزیکدا

سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە وتووێژی تەلەفونی لە گەڵ سەرۆک کۆمار، داوای هاواهەنگی بۆ دیداری دوو لایەنە لە گەڵ سەرۆک کۆماری کرد.

بە پێی هەواڵی مێهر، سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە وتووێژی تەلەفونی لە گەڵ سەید ئیبراهیم رەییسی وێڕای ئاماژە بەوەی کە بە بۆنەی ئەگەری تووشبوون بە کۆرۆنا لە کەرەنتینە دایە، داوای هاواهەنگی بۆ دیدار و چاوپێکەوتن لە گەڵ سەرۆک کۆماری کرد.

سەرۆک کۆماری ڕووسیا وێڕای ئاماژە بە هاوکارییەکانی مۆسکۆ- تاران لە بواری بەرەنگاری لە گەڵ کۆرۆنا و هەروەها بەرهەم هێنانی ڤاکسینی ئیسپوتنیک داکۆکی کردە سەر درێژەی هاوکارییەکان.

سەرۆک کۆماری ئێرانیش لەم وتووێژەدا وتی: گەشە و پتەو کردنی هاوکارییە دوو لایەنەکان لە هەموو بوارەکاندا شوێنگیری دەکەین.

رەییسی هەروەها داکۆکی کردە سەر پێویستی درێژەی هاوکاری دوو وڵات لە بواری بەرهەم هێنانی ڤاکسین و وتیشی: ئەم هاوکارییانە دەبێ تا لەناوچوونی کۆرۆنا درێژەیان هەبێت.

News Code 39130

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 6 =