بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یوسف محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە تویتەری خۆی نوسیویەتی: هەر پەدەکە بەشدار و تاوانبار نییە لە دۆسێیی دەمکوتکردنی دەنگە ئازا و ئازادەکانی بادینان، بەڵکو حزبە بەشداربوەکانی تری ناو ئەم دەسەڵاتە ستەمکارە و هەمو ئەوانەی بەناوی چاکسازییەوە پۆستی بێدەسەڵاتیان لەناو حوکمڕانیی هەرێم هەیە بەشدارن لە بەردەوامیی ئەم دۆسییە دژە مرۆڤانەیە.
زیاتر لە ساڵێكە، 70 ڕۆژنامەنوس و چالاكوانی بادینان دەستگیركراون، پێنج لەو دەستگیركراونە بە شەش ساڵ زیندانیكردن سزا دراون و هێشتا چارەنوسی دۆسیەی ئەوانی تر نادیارە.
بەوتەی ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و بەشێك لە ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان، كە بەشداری دانیشتنەكانی دادگایان كردووە، لەكاتی دادگایكردنی بەشێك لە دەستگیركراواندا هیچ بەڵگەیەك نەخراوەتەڕوو تا دەستگیركراوانی پێسزابدرێت و بڕیارەكانی.
Your Comment