سەرۆک کۆماری ئێران گەییشتە تەبەس

سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران لە سێهەمین سەفەری بۆ پارێزگاکانی ئێران، گەییشتە شاری تەبەس لە خۆراسانی باشووری.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سوید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرلەبەیانی هەینی لە پەراوێزی سەفەر بۆ خۆراسانی باشووری لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی ڕایگەیاند: بە دوور لە تەشریفات ئەمڕۆ بۆ لێکدانەوەی پرسەکان، یەکمایەتیەکان و کێشەکانی خۆراسانی باشووری سەفەری ئەو پارێزگایەم کردووە.

ناوبراو وتی: ئامانج لە سەفەرە پارێزگاییەکان لێکدانەوە و چارەسەری کێشەکان لە گفتوگۆی نزیک لەگەڵ خەڵک و بەرپرسانی پارێزگایە.

ڕەئیسی بە وتنی ئەوەی کە ئەم پارێزگایە هێزی کارامەی گەنجی زۆری هەیە، وتی: هیوادارین بە بەکارهێنانی توانی ئەو هێزانە و یارمەتی دەوڵەت بتوانین هەنگاوگەلێک باش بۆ نەهێشتی هەژاری لە ئەو پارێزگایە هەڵێنین.

News Code 39052

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 9 =