AP ١٤٠٠ خەرمانان ١٧ ١١:٤٧

زۆرانبازی کوردستانی بۆ بەشداری کێبڕکێی نێودەوڵەتی دەچێتە لێتۆنی

زۆرانبازی کوردستانی بۆ بەشداری کێبڕکێی نێودەوڵەتی دەچێتە لێتۆنی

محەمەد موبین عەزیمی زۆرانبازی داهاتووداری کوردستانی کێشی 82 کیلۆگرام بە مەبەستی بەشداری لە کێبڕکێیە نێودەوڵەتییەکانی زۆرانی ئازادی گەنجان کۆتاییەکانی خەرمانان سەفەری وڵاتی لتۆنی دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کادیری تەکنیکی فیدراسیۆنی زۆران ناوی کەسە هەڵبژێردراوەکانی هەڵبژاردەی نەتەوەیی زۆرانی ئازادی گەنجانی ئێرانی بۆ بەشداری لە کێبڕکێیە نێودەوڵەتییەکان بە میوانداری وڵاتی لتۆنی ڕاگەیاند.

بە گوێرەی ئەم راپۆرتە ئێران لە کێشی 57 کیلۆگرام عەلی خوڕەمدڵ، محەمەد ڕەزا شاکری لە کێشی 61 کیلۆ، عەلی ڕەزایی کێشی 65 کیلۆگرام، ئەمیر عەلی ئازەرپیرا و محەمەد موبین عەزیمی لە کێشی 82 کیلۆ و ئەمیر ڕەزا مەعسوومی لە کێشی 125 کیلۆ وەکوو نوێنەی خۆی لە ئەو کێبڕکێیانە هەڵبژاردووە کە کۆتاییەکانی خەرمانان دەچنە وڵاتی لتۆنی.

شیاوی باسە کە ئەو کێبڕکێیانە بە ئامادەبوونی زۆرانبازانی بەناوبانگی ئاستی تەمەنی گەنجان لە ڕۆژانی 27 و 28 ی خەرمانان بەڕێوە دەچێت.

News ID 39015

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha