AP ١٤٠٠ خەرمانان ١٦ ١١:٥٨

لە درێژەی گۆڕانکارییەکای ئەفغانستان؛

تاڵەبان: بەستێن بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی نوێ دروست بووە

تاڵەبان: بەستێن بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی نوێ دروست بووە

وتەبێژی تاڵەبان دەڵێت ئامادەکارییەکان بۆ ناساندنی دەسەڵاتی نوێ لە ئەفغانستان ئەنجام بووە و پێکهاتەی دەوڵەت بەزوویی ڕادەگەیێندرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتنیک، ئەحمەدوڵڵا موتەقی وتەبێژی تاڵەبان، لە تویتێکدا ڕایگەیاند کە بەستێن بۆ ڕاگەیاندنی پێکهاتەی نوێی دەوڵەتی ئەفغانستان تەواو بووە و ئەو کارە بەزووی ئەنجام دەدرێت. ئاڵبەت وتەبێژی تاڵەبان لەسەر گومانەکان سەبارەت بە ئەوەی کە ئایا مولا عەبدولغەنی بەرادەر جێگری سیاسی ئەو گرووپە، دەبێتە ڕێبەری دەوڵەتی نوێ یان نا ئاماژەی نەکردووە.

بە وتەی ناوبراو، ئێستاکە هەڵبژاردنمان نابێت و دەوڵەتی دوایی بڕیار دەدات کە ڕەوت بە شێوەیەک بچێتە پێشەوە. پێشتریش ئەلجەزیرە لە زمانی سەرچاوەیەکی سەر بە تاڵەبانەوە پاگەندەی کرد کە شەش وڵاتی تورکیا، ڕووسیا، چین، ئێران، پاکستان و قەتەر بۆ بەشدار لە کۆبوونەوەی راگەیاندنی دەوڵەتی نوێی کابول بانگهێشت کراون.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە هاوکات بەرەی بەرخۆدانی پەنجشیر پاگەندەی تاڵەبان لەسەر بەزینی تەواوی ئەو ویلایەتەی وەدرۆ خستەوە و دەڵێت شەڕ هێشتا درێژەی هەیە.

News ID 39003

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha