بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مستەفا قاراسۆ، ئەندامی دەستەی ڕێبەرایەتی کەجەکە، وتی جیهان لە بەرانبەر ئیزدییەکان بەرپرسیارە. ناوبراو هەروەها بە ڕەخنە لە بێدەنگیی پارتی هەمبەر هێرشەکانی تورکیا، ئەوەی نیشانەی هاوبەشیی پارتی لەگەڵ حکومەتی تورکیا وەسف کرد.
بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، مستەفا قاراسۆ لە کاردانەوە بە هێرشەکانی ئەم دواییەی هێزەکانی تورکیا بۆ سەر شەنگال وتی: ئەو هێرشانە بابەتێکی نوێ نین. تورکیا چەندین جار هێرشیان کردووەتە سەر شەنگال بەڵام نە حکومەتی عێراق و نە هەرێم و پارتی و نە تەنانەت ئەمریکاش کە کۆنترۆڵی ئاسمانی عێراقیان بەدەستەوەیە، بە ئەو هێرشانە نارەزایەتیان نەکردووە. هەر بۆیە ئاسایی بووەتەوە.
ناوبراو لە درێژەدا باسی لەسەر ئەوە کرد کە 5 هەزار ژنی ئێزدی هێشتا لای داعش دیلن، بۆچی هەواڵێک لەو بارەوە بڵاو نابێتەوە؟ ئەگەر پێنج هەزار ژنی ئەڵمانی یا بریتانیایی یان ئەمریکی لەلایەن داعشەوە دیل کرابان، ئەو بابەتە نابووە مانشێتی هەواڵەکان؟ کاتێک کە پێی ئیزدییەکان دێتە مەیدان کوردەکان و هەموو لایەنەکان ئەبێ بێدەنگ ببن؟
Your Comment