دەزگا هەواڵگرییەکانی عەرەبستان و ئیمارات، داعش بەڕێوەبەرایەتی دەکەن

وتەبێژی سەربازی بزووتنەوەی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق بە بڵاو کردنەوەی پۆستێکی تویتەری ڕایگەیاند کە داعش لەلایەن دەزگا هەواڵگرییەکانی عەرەبستانی سعوودی و ئیماراتەوە بەڕێوەبەرایەتی دەکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فرات نیوز، ئەبوو عەلی عەسکەری وتەبێژی سەربازی و بەرپرسی ئاسایشی بزووتنەوەی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق بە بڵاو کردنەوەی پۆستێکی تویتەری بە هەوڵی تیرۆریستی ئەم دواییی داعشییەکان لە کەرکووک کە بووە هۆی کوژرانی ژمارەیەک هێزی پۆلیس، کاردانەوەی نیشان دا.

بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، وتەبێژی سەربازی کەتیبەکانی حزبوڵڵا لە ئەو پۆستە تویتەریەدا هێناویە: ڕاستی ئەوەیە کە دەزگا هەواڵگرییەکانی عەرەبستانی سعوودی و ئیمارات ڕاستەوخۆ تیرۆریستەکانی داعش بەڕێوە دەبەن.

ئەو بەرپرسە سەربازییەی کەتیبەکانی حزبوڵڵا لە درێژەدا هێناویە: کەسانێک کە لە بواری ئەنجامی جەنایەتەکانی داعش کەمتەرخەمی دەکەن، لە ئەو جەنایەتانە بەشدارن. پێویستە فەرماندەکانی حەشدی شەعبی لە ناوچە باکوورییەکانی عێارق کۆنترۆڵی کاروبارەکان بەدەستەوە بگرن.

News Code 38983

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 3 =