بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتنیک، زەبیحوڵڵا موجاهید وتەبێژی تاڵەبان ڕایگەیاند کە ویلایەتی پەنجشیری ئەفغانستان کەوتووەتە دەستی چەکدارانی ئەو گرووپە.
کاناڵی بەرخۆدانی پەنجشیر: پاگەندەی تاڵەبانسەبارەت بە بەزینی پەنجشیر درۆیە
بەرەی بەرخۆدانی نەتەوەیی ئەفغانستان لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند: پاگەندەی دوژمن واتا تاڵەبان لەسەر کۆنترۆڵی پەنجشیر ناڕاستە. هێزەکانی بەرخۆدانی نەتەوەیی لە بنکەگەلێک کە لە پێشەوە کراونەتەوە، ئامادەن و لە شەوی ڕابردووەوە تا ئێستا شەڕ لە شوێنە جیاجیاکان درێژەی هەیە.
خەڵکی ئەفغانستان جڵنیا بن کە بەرخۆدان تا گەییشتن بە ئازادی و بەرابەری بە پشتی خودا درێژەی دەبێت. هەڵکردنی ڕواڵەتی ئاڵەی تاڵەبان لە بەردەم فەرمانداری ویلایەت بەواتای کۆتایی بەرخۆدان و داگیر کردنی پەنجشیر نییە.
پاگەندەی تاڵەبان لەسەر کۆنترۆڵی پەنجشیر
زەبیحوڵڵا موجاهد لە هەمان پێوەندیدا بە بڵاو کردنەوەی تویتێک پاگەندەی کرد: دوایین سەنگەری دوژمنان واتا ویلایەتی پەنجشیر بە تواوەتی کۆنترۆڵ کرا. دوایین هەوڵەکان بۆ دابین کردنی ئاسایشی تەواو لە وڵاتیش گەییشتە ئەنجام و ویلایەتی پەنجشیر کەوتە دەستی ئیمارەتی ئیسلامی.
موجاهید هەروەها زیادی کد کە هەندێک لە چەکدارانی بەرەی بەرخۆدان بەزین و هەندێکیشیان هەڵاتن.
تاڵەبان خەڵکی ئەو ویلایەتەی دڵنیا کردەوە کە سەرکوتیان ناکات.
کەمێک پێش ئێستا، تاڵەبان پێشنیاری ئەحمەد مەسعوود رێبەری بەرەی بەرخۆدانی پەنجشیری لەسەر ئامادەیی بۆ گفتوگۆ لە ئەگەری چوونە دەرەوەی هێزەکانی تاڵەبان لە ویلایەتی پەنجشیری، ڕەت کردبووەوە.
ئەلجەزیرە لە زمانی وتەبێژی تاڵەبانەوە ڕایگەیاند: دوای ئەوەی کە ئەعمەد مەسعوود پێشنیاری ئاشتی ئێمەی ڕەت کردەوە، ئێمە ئیدی هیچ قسەیەکمان بۆ وتن بە ناوبراو نییە.
Your Comment