AP ١٤٠٠ خەرمانان ١٣ ٢٢:٢٧

رەییسی لە یەکەمین وتووێژی تەلەڤزیونی:

دانوستانی تێکەڵ بە هەڕەشە لە کەس قبووڵ ناکەین

دانوستانی تێکەڵ بە هەڕەشە لە کەس قبووڵ ناکەین

سەرۆک کۆمار وێڕای ئاماژە بەوەی کە بەرهەم هێنانی ناوخۆیی ڤاکسین کەمە، وتی: بۆ ئەوەی بتوانین هەنگاوێکی باش لەم بوارەدا هەڵبێنین، پێویستمان بە 100 ملیۆن دۆز ڤاکسین هەیە.

بە پێی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم رەیسی لە یەکەمین وتووێژی تەلەفزیونی خۆی کە لە کەناڵی یەکی دەنگ و ڕەنگی ئێرانەوە بڵاو کرایەوە، وتی: بە پێویستی دەزانم ڕێز لە هەوڵ و ماندووبوونی ناوەندە دەرمانییەکان و کادیری دەرمان بگرم.

ئەو وتیشی: لە سەرەتای کاری دەوڵەتەوە تا ئێستا نەخۆشی کۆرۆنا لە سەرووی بەرنامەکانی دەوڵەت بووە و هەوڵمان داوە ڕێگایەک بۆ چارەسەر کردنی کێشەکە بدۆزینەوە.

سەرۆک کۆمار ڕوونی کردەوە: سەرەتا باسی بەرهەم هێنانی ڤاکسینی ناوخۆییمان کرد و کاری ورد و باش لە لایەن زانا ئێرانییەکانەوە کراوە و بەرنامەی دەوڵەت پشتیوانی لە هەوڵی ئەو کەسانە بوو بەڵام دواتر بەم ئاکامە گەیشتین ڤاکسینی ناوخۆیی بەش ناکات و پێویستمان بە 100 ملیۆن ڤاکسین هەیە.

ناوبراو داکۆکی کرد: سەبارەت بەم بابەتە لە گەڵ بەرپرسان و سەرۆکانی وڵاتانی دیکە باس و وتووێژمان کردووە.

سەرۆک کۆمار لە وڵامی ئەو پرسیارە کە تا مانگی ڕێبەندان ئێرانییەکان ژەمی دووهەمی ڤاکسین وەردەگرن یان نە، وتی: ڕەنگە زووتر لەو کاتەش ئەنجام بێت و بەو خێراییەی کە دەڕواتە پێشەوە، پێمان وایە بەم زوانە ئەم کارە ئەنجام بدرێت.
ناوبراو داکۆکی کرد: پێویستە کێشەی داخرانی کار و پیشەکان بەم زوانە چارەسەر بکرێت، ناوەندە زانستی و فێرکارییەکانیش دەبێ بکرێنەوە و ئەمەش پێویستی بە کوتانی ڤاکسین بۆ هەمووانە.
رەییسی ڕایگەیاند: ڤاکسینی بیانی دەبێ بەم زوانە بێتە ناو وڵاتەوە و بەرهەم هێنانی ڤاکسینی ناوخۆییش درێژەی پێ بدرێت بۆ ئەوەی خەڵک لە دۆخەکە دڵنیا ببنەوە.
ناوبراو وتی: تا کۆتایی خەرمانان 40 ملیۆن ژەم ڤاکسینی کۆرۆنا دابین دەکرێت و گومانێکمان لەم بابەتەدا نییە. پاش ئەوەش بەڵێنەکانی دیکە لەم بارەوە جێبەجێ دەکرێن.
سەرۆک کۆمار هەروەها داکۆکی کردە سەر پێشکەش کردنی مووچەی کادیری دەرمان و پزیشکەکان و وتیشی: ئەمە لە یەکەمەکانی دەوڵەتە. کاتێ دەڵێین کێشەی کۆرۆنا دەبێ چارەسەر بکرێت مەبەستمان هەموو لایەنەکانیەتی.

News ID 38966

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha