بە پێی هەواڵی مێهر، چوونە دەرەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە ئەفغانستان پاش 20 ساڵ، بۆتە هۆی گومان و دوودڵی لە درێژە دان بە مانەوەی ئەو هێزانە لە عێراق و سووریا. بە بۆنەی ئەوەی کوردەکانی سووریا و عێراق ئەمریکا بە هاوپەیمانی خۆیان دەزانن، لەم بابەتە نیگەرانن.
فەلاح مستەفا بەرپرسی پێشووی سیاسەتی دەرەوەی دەوڵەتی هەرێمی کوردستان و ڕاوێژکاری نچیروان بارزانی لەم بارەوە وتی: ئەوەی لە ئەفغانستان ڕوو ئەدات دەبینین بەڵام هیوادارین دۆخی عێراق جیاواز بێت.
ئەو پێی وایە ئەمریکا کوردەکانی عێراق بە جێ ناهێڵێت و چوونە دەرەوەی ئەمریکا بۆ عێراقییەکان بەسوود نییە.
بەڵام هیوا عوسمان شرۆڤەکاری کێشەی کورد و ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق، چوونە دەرەوەی ئەمریکا بە دەرفەتێک بۆ باشتر بوونی دۆخی عێراق و کوردەکان دەزانێت.
مەبەست زەمان شارۆمەندی کوردی عێراقی دەڵێت: ڕاستییەکە ئەوەیە ئەمریکییەکان لە هاوڕێیەتی لە گەڵ کوردەکان سوودیان وەرگرت بەڵام بۆ کوردەکانی عێراق بەم شێوە نەبوو.
ئەو داکۆکی دەکات ئەمریکییەکان بە بۆنەی بەرژەوەندی خۆیانەوە لە عێراقن و ڕۆژێک ئەم ولاتە بە جێ دێڵن.
ئەمریکا بۆ بەرژەوەندی خۆی لە عێراقە؛
کاردانەوەی کوردەکان بە ئەگەری چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە عێراق
کوردەکانی عێراق گومانیان لە چوونە دەرەوەی هێزە ئەمریکییەکان هەیە و هیوادارن گەر ئەو هێزانە عێراقیان بە جێ هێشت، دۆخی عێراق وەکوو ئەفغانستانی لێ نەیێت.
News ID 38934
Your Comment