بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی مەوازین نیوز، تاریق مەندلاوی بەڕێوەبەری بەشی قوربانییەکانی تیرۆریزم لە ڕێکخراوەی شەهیدانی عێراق لەم بارەوە وتی: دەوڵەت بەدوای داڕشتنی پڕۆژە یاسایەک بۆ دیاریکردنی چارەنووسی کەسانی دزراوە تاکوو پاش داڕشتن، بۆ پەسند کران بنێردرێتە پارلەمان.
مەندلاوی وتیشی: ڕەشنووسی یاسای ناوبراو، بەشێک لە بەڵێنە نێونەتەوەییەکانی عێراقە و ڕێکخراوەی شەهیدانی عێراق بە شێوەی جیدی بۆ داڕشتنی ئەم پرۆژە یاسا هەوڵ ئەدات.
ناوبراو ڕوونی کردەوە: چارەنووسی 22 هەزار کوردی فەیلی هێشتا نادیارە و ناویان لە ڕێکخراوەی شەهیدانی عێراق و کۆمیسیونی مافی مرۆڤ تۆمار کراوە.
Your Comment