AP ١٤٠٠ خەرمانان ٧ ١٣:٠٤

لە سەفەری بۆ بەغدا؛

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان چووە زیارەتی ئیمامان لە کازمەین

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان چووە زیارەتی ئیمامان لە کازمەین

وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەفەری بۆ بەغدا، چووە زیارەتی ئیمامەکان لە کازمەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران دوای کۆتایی هاتنی کۆڕبەندی ناوچەیی بەغدا بە ئامادەبوون لە کازمەین چووە زیارەتی مەزارگە پاکەکانی ئیمام مووسا کازم(د.خ) و ئیمام جەواد(د.خ).

کۆڕبەندی ناوچەیی عێراق بە ئامادە بوونی بەرپرسانی هەندیک لە وڵاتەکان لەوانە میسر، ئۆردۆن، فەڕەنسا، قەتەر، کوەیت، ئیمارات، عەرەبستانی سعوودی، تورکیا ڕۆژی ڕابردوو لە بەغدا بەڕێوە چوو و لەلایەن ئێرانیشەوە وەزیری دەرەوە لە ئەو کۆبوونەوە ئامادە بوو.

سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی پێش سەفەری بۆ عێراق بۆ بەشداری لە کۆڕبەندی بەغدا، وتی: ئێمە لە هەرجۆرە داهێنانێکی کردەیی بەرپرسانی عێراق کە بە هاوبەشی خەڵکی ناوچەکە بێت، پێشوازی دەکەین. ئێمە بڕوامان وا بوو کە پێویست بوو سووریاش وەکوو دراوسێی گرنیگی عێراق لە ئەو کۆڕبەندە بانگهێشت کرابا.

News ID 38875

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha