بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسانی چەند وڵاتی جیهان لەسەر بانگهێشتی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە مەبەستی بەشداری لە کۆبوونەوەی بەغدا کە بڕیارە ئەمڕۆ بەڕێوە بچێت، گەییشتنە بەغدا پێتەختی عێراق.
دوایین هەواڵەکان باس لە ئەوە دەکەن کە مەلیک عەبدوڵڵا پادشای ئۆردۆن بۆ بەشداری لە ئەو کۆبوونەوەئەمانی بەرەو بەغدا بەجێ هێشتووە. بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، بڕیارە کەسایەتیگەلێکی دیکەی جیهانی عەرەب و ناوچەییش بۆ بەشداری لە ئەو کۆبوونەوە بگەنە بەغدا. ئاڵبەت هەندێک لە وڵاتانی دیکەش لە ئەو کۆبوونەوە لە ئاستی باڵوێز بەشداری دەکەن.
نایف ئەلحجرف ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی هاریکاری وڵاتانی عەرەبی پەراوێزی کەنداوی فارسیش کاتژمێرێک پێش ئێستا بە مەبەستی بەشداری لە کۆبوونەوەی هاریکاری و ڕاوێژکاری گەییشتە بەغدای پێتەختی عێراق.
ئەحمەد ئەبوو غەیز ئەمینداری گشتی یەکێتی عەرەب بە مەبەستی بەشداری لە کۆنفڕانسی هاوکاری و ڕاوێژکاری بەغدا، گەییشتە پایتەختی عێراق.
کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی بەرهەم ساڵح و ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆک کۆمارەکانی عێراق و فەڕەنسا
شێخ محەمەد بن ڕاش ئال مەکتووم سەرۆک وەزیرانی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لە فڕۆکەخانەی بەغدا
پێشوازی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە عەبدوڵڵای دووهەم پادشای ئۆردۆن لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا
کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی مستەفا کازمی و ئیمانۆئێل ماکرۆن
پێشوازی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە شێخ تەمیم ئەمیری قەتەر لە فڕۆکەخانەی بەغدا
پێشوازی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە سەباح خالد سەباح هاوتا کوەیتیەکەی
پێشوازی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێارق لە عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆک کۆماری مسر، لە فڕۆکەخانەی بەغدا
Your Comment