AP ١٤٠٠ خەرمانان ٦ ١٢:٤٨

بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی ناوچەیی؛

سەرۆک کۆماری فەڕەنسا گەییشتە بەغدا

سەرۆک کۆماری فەڕەنسا گەییشتە بەغدا

ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی بەرپرسانی وڵاتانی دراوسێی عێراق گەییشتە بەغدای پێتەختی ئەو وڵاتە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە فڕۆکەخانە بەغدا لە سەرۆک کۆماری فەڕەنسا پێشوازی کرد.

بەشی ڕاگەیاندنی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ئەو بارەوە ڕایگەیاند: مستوفا کازمی لە کاتی گەییشتنی ئیمانۆئێل ماکرۆن بۆ فڕۆکەخانەی بەغدا بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی ناوچەیی هاوکاری و بەشداری، پێشوازی کردن.

ماکرۆن لە ئەو سەفەردا سەردانی شارەکانی هەولیر و موسڵیش دەکات.

کۆبوونەوەی یەک ڕۆژەی هاوکاری و بەشداری ئەمڕۆ شەممە لە بەغدا بەڕیوە دەچێت و بڕیارە بەرپرسانی ئۆردۆن، تورکیا، ئێران، مسر، عەرەبستان، کوەیت، قەتەر، ئیمارات و فەڕەنسا بە هاوڕێی نوێنەرانێک لە یەکێتی ئەورووپا، ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی و ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس تێیدا بەشداری بکەن.

News Code 38857

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha