ئیمانۆئێل ماکرۆن سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

نووسینگەی ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا لە ڕاگەیێندراوێکدا لە سەفەری ناوبراو بۆ هەرێمی کوردستان، لە هەفتەی داهاتوو هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نووسینگەی ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند کە ناوبراو ڕۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو سەدانی هەرێمی کوردستان دەکات.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە ماکرۆن لە ئەو سەفەرەدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم دیدار و گفتوگۆ دەکات.

ماکرۆن ساڵی ڕابردووش دوای سەفەر بۆ بەیرووت، لە سەفەرێک لەپێش دانەڕێژراودا سەفەری عێراقی کرد.

ناوبراو یەکەم بەرپرسی گرینگی نێودەوڵەتی بوو کە دوای بەڕێوە چوونی گشت پرسی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2017 لەگەڵ نێچیروان بارزانی و قوباد تاڵەبانی دیداری کرد و کۆتایی هێنا بە گۆشەگیری و گەمارۆی سیاسی هەرێمی کوردستان.

News Code 38829

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 1 =