AP ١٤٠٠ گەلاوێژ ٢٧ ١٧:١٠

سەردار نەقدی:

سەردەمی زلهێزی ئەمریکا کۆتایی هاتووە

سەردەمی زلهێزی ئەمریکا کۆتایی هاتووە

جێگری هاواهەنگی سوپا وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئەمریکا ئەمڕۆ تووشی قەیران بووە، وتی: ئەم ڕاستییە بۆ هەموو دونیا دەرکەوتووە کە سەردەمی زلهێزی ئەمریکا کۆتایی هاتووە.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی سوپا نیوز، سەردار محەمەدڕەزا نەقدی وێڕای ئاماژە بە ڕووداوەکانی ئەم دواییانەی ئەفغانستان، وتی: ئەم ڕووداوانە و شکست و دەرچوونی ئەمریکا پێویستی بە شرۆڤەیەکی قووڵ نییە چونکوو پێشتریش شکستی ئیمپراتوری بەریتانیا و سۆڤیەتمان لە ئەفغانستان دیبوو کە بووە دەستپێکی هەڵوەشانەوەی ئەم دەسەڵاتانە.

ئەو وێڕای ئاماژە بەوەی کە مێژوو لە ئەفغانستان دووپات دەبێتەوە، وتی: ئەم ڕووداوە وانەیەکی گرینگ بۆ هەموو جیهانە و نیشان ئەدات کە چۆن خەڵکی یەکێک لە هەژارترین وڵاتانی جیهان لە گەڵ دەوڵەمەندترین وڵاتی جیهان تووشی شەڕی سەربازی هاتن و وڵاتی دەوڵەمەند لەم ڕووداوەدا شکستی هێنا.

ناوبراو داکۆکی کردە سەر ئەوەی کە ئەمڕۆ هەموو میلەتەکان لە دۆخی ئەفغانستان تێدەگەن، ڕوونی کردەوە: ڕووداوی ئەفغانستان سەلماندی کە سەرکەوتن یان بەزین پێوەندی بە جیهازات و چەک و سامانەوە نییە بەڵکوو ئیرادەی بەهێزی پێویستە.

سەردار نەقدی ڕووداوی ئەرتەشی ئەفغانستانی وانەیەک بۆ هەموو ئەو وڵاتانە زانی کە ڕاهێنانی ‌هێزەکانی خۆیان بە ئەمریکا سپاردووە و وتیشی: ئاکامی ئەوە ئەرتەشێکی بێ هێز و لاواز و بێ دەسەڵاتە. وەک پێشتریش ئەمەمان لە عێراق و کوەیت دیبوو.

ئەو باسی لاوازی ئاشکرای ئەمریکا لە بەرانبەر ئیرادەی میلەتەکانی کرد و داکۆکی کرد: بڕوانن ئەمریکا ئەوەندە بێ هێز و لاوازە کە لە بەرانبەر هێزێکی کەم بەرخۆدانی نەکرد و بەپەلە هێزەکانی لە ئەمریکا بردە دەرەوە.

جێگری هاواهەنگی سوپا هەروەها ڕووداوی ئەفغانستانی ئەزموونێک بۆ ئەورووپییەکانش زانی و ڕایگەیاند: پێڕەوی لە ئەمریکا جگە لە سووکی بەدواوە نابێت. بۆ هەموو جیهان ئەمە سەلمێندراوە کە سەردەمی زلهێزی ئەمریکا کۆتایی هاتووە.

News ID 38725

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha