بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئلیاس فەتاحی، سەرلەبەیانی چوارشەممە لە سەردانی لەناکاوی لە شاری مێهران، سەردانی شوێنی قەرەنتینەی سنووری و هەروەها دەروازەی سنووری سەردار قاسم سولەیمانی کرد.
ناوبراو لە ئەو سەفەرەدا وتی: سەفەر بۆ عێراق لە تاسووعا و عاشوورا قەدەغەیە.
فەتاحی وتیشی: بە پێی تەشەنە سەندنی کۆرۆنا، هێشتا هاتوچۆی موسافیر بۆ عێراق قەدەغەیە.
جێگری سیاسی، ئەمنیەتی و کۆمەڵایەتی ئیدارەی پارێزگای ئیلام ڕایگەیاند: تەنیا هاووڵاتیانی عێراقی و هاوژینەکانیان، ئەو ئێرانیانەی کە لە عێارق ئیش دەکەن، کەسانێک کە لە پێشەوە نۆرەی پزیشکیان هەیە، ئیزنی هاتوچۆیان لە سنووری مێهرانەوە هەیە.
Your Comment