AP ١٤٠٠ گەلاوێژ ٢٤ ١٣:١٨

تاڵەبان داوای ڕادەست کردنی دەسەڵات دەکەن؛

کۆشکی سەرۆک کۆماریی کەوتە دەستی تاڵەبان / ئەشرەف غەنی ئەفغانستانی بەجێهێشت

کۆشکی سەرۆک کۆماریی کەوتە دەستی تاڵەبان / ئەشرەف غەنی ئەفغانستانی بەجێهێشت

وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان رایگەیاند: هێزەکانی تاڵەبان خەریکە دەچنە ناو شاری کابۆل.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان ڕایگەیاند: هێزەکانی تاڵەبان لە هەموو لایەکەوە خەریکن دەچنە ناو کابۆلی پایتەخت.

لە ئێستادا لە ۳۴ ویلایەتی ئەفغانستان، تاڵەبان کونترۆڵی ۲۶ ویلایەتی بەدەستەوە گرتووە.

کشانەوەی هێزەکانی تاڵەبان پاش بەیاننامەی ئەم گرووپە و داخوازی رووسیا بۆ کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە ئەفغانستان دوایین گۆرانکاری ئەم وڵاتەیە.

هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە ئەشرەف غەنی سەرۆک کۆماری ئەفغانستان دەستی لە کار کێشایەوە و ئەو وڵاتەی بەجێهێشتووە.

کۆشکی سەرۆک کۆماریی ئەفغانستان کەوتە دەستی تاڵەبان و ێەشرەف غەنی خۆی گەیاندە عەمان.

News ID 38679

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha