بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی خەزێنەداری، ئیدارەی کۆنترۆڵی داراییە دەرەکییەکانی ئەو وەزارەتخانە بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەکی لە گەمارۆدانی چەند کەس و کۆمپانیا لە بواری فرۆشی نەوتی ئێران بە بیانووی پاڵپشتی دارایی لە هێزی قودسی سوپای پاسداران هەواڵی دا.
بە وگێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو وەزارەتخانە ڕایگەیاندووە کە کەسێک بە ناوی مەحموود ڕەشید حەسبی بەهۆی بەکارهێنانی چەند کۆمپانیای نەوتی بۆ ئاسانکاری گواستنەوەی نەوتی هەناردەیی ئێران بە کڕیارە بیانییەکان لەوانە کڕیارانی نەوتی ئێران لە باشووری ئاسیا گەمارۆ داوە.
وەزارەتی خەزینەداری ئەمریکا پاگەندەی کردووە کە لە داهاتووی بەدەست هاتوو کە فرۆشی نەوتی ئێران بۆ پاڵپشتی لە ئامانجەکانی سوپای قودس کەڵکوەردەگیردێت.
بە وتەی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا، ئەو کەسە لەگەڵ کۆمپانیایەکی تۆمار کراو بە ناوی خۆیەوە لە عومان و ڕۆمانیا و سەرجەم ئەو کەسانەی کە بۆ ئاڵوگۆڕی دارایی لەگەڵ ناوبراو لە پێوەندیدا بوون، لەلایەن ئەمریکا گەمارۆ دراون و سەرجەم داراییەکانیان داخراوە.
وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا لە کۆمپانیاکانی نیمر ئینترنەشناڵ ئێل ئێل سی، بازرگانی نەوتی ئەوربیت، کۆمپانیای پاپۆڕوانی بریوری و نەوتکێشی عومان پراید وەکوو ئەو کۆماپنیاگەلە کە گەمارۆ دراون ناوی هێناوە کە هەر هەموویان بە تواوەتی و یان بەشێکیان هی مەحموود حەسبییە.
Your Comment