AP ١٤٠٠ گەلاوێژ ١٨ ٠٨:١٤

بەڕێوەبەری سندۆقی کارداهێنی ئومێد لە کوردستان هەواڵی دا؛

دروستکردنی کاری بەردەوام بۆ 60 کۆڵبەری کوردستانی  

دروستکردنی کاری بەردەوام بۆ 60 کۆڵبەری کوردستانی  

بەڕێوەبەری سندۆقی کارداهێنی ئومێد لە کوردستان وتی: بە تەرخان کردنی ٢٠ ملیار ریاڵ بووجە، کاری بەردەوام بۆ ٦٠ کۆڵبەری کوردستانی دروست کراوە.

بە پێی هەواڵی مێهر، شەهریار رەحیمی لەم بارەوە وتی: گەشەی کاروپیشە لە کوردستان بە تایبەت لە ناوچە سنوورییەکان مەبەستی سەرەکی سندۆقی کارداهێنی ئومێدە.

ئەو وتیشی: بە تەرخان کردنی ٢٠ ملیار ریاڵ بووجە، کاری بەردەوام بۆ ٦٠ کۆڵبەری کوردستانی دروست کراوە.

ناوبراو ڕایگەیاند: هەروەها تا ئێستا ٢٣١ بەندکراو، ٤٥ لاوی لێهاتوو و ١٣ هونەرمەند لە لایەن ئەم سندۆقەوە پشتیوانی کراون.

ڕەحیمی ڕوونی کردەوە: دەفرایەتی و توانای گوندەکان لێک ئەدرێنەوە و پاشان لە لایەن سندۆقی کارداهێنی ئۆمێدەوە پشتیوانی دەکرێن بۆ ئەوەی دانیشتوانی ئەو گوندانە کاروپیشە ساز بکەن.

News ID 38592

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha