دوایین هەڵوێستی سەرۆک‌وەزیریی عێراق سەبارەت بە هەڵبژاردن

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە هەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی پەرلەمان لە ئەو وڵاتە لە هەمان کاتی دیاریکراودا بەڕێوە دەچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا یەوم، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لێدوانێکدا جەختی کرد کە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی پیشوەختە لە ئەو وڵاتە هەر لە کاتی دیاری کراودا بەڕێوە دەچێت.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی لە ئەو وڵاتە جارێکی دیکە دواناخرێت. ئەمە لە حاڵێکدایە کە ڕۆژی ڕابردووش ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێارق لەسەر پیویست بوونی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان لە کاتی دیاری کراودا جەختی کردبوو.

پێشتر دەوڵەتی عێراق ڕایگەیاندبوو کە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی لە ڕێکەوتی 6 ی جوون واتا 16 ی جۆزەردان بەڕێوە دەچێت بەڵام بەرپرسانی عێراقی ئەو هەڵبژاردنەیان بۆ 10 ی ئۆکتۆبەر واتا 18 ی ڕەزبەر دواخست.

هەرچەندە کە هەواڵی جۆراوجۆر لەسەر ئەگەری دواخستنی دووبارەی کاتی هەڵبژاردنەکان دەبیسترێت بەڵام هیچ هەواڵێکی فەرمی لە ئەو بارەوە بڵاو نەبووەتەوە.

لەلایەکی تریشەوە دەمێک لەمەوپێش هاوپەیمانی وەتەنییە بە سەرۆکایەتی ئەیاد عەلاوی کشانەوەی خۆیان لە هەڵبژاردنەکان ڕاگەیاندووە و هۆکاری ئەوەشیان بەشداری کەم و لە ئەنجامدا هاتنەسەر کاری حکومەتێکی لاوازە. هەروەها موقتەدا سەدر رێبەری ڕەوتی سەدریش کشانەوەی خۆیی لە بەشداری لە هەڵبژاردنەکان ڕاگەیاندبوو.

News Code 38583

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 8 =