هێرشی داعش لە سەلاحەدین کوژران و بریندار بوونی 18 کەس

ئەمشەو چەکدارانی داعش لەناحیەی یەسربی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین هێرشیانکردە سەر گوندێک و لەئەنجامی روبەڕوبونەوەی پەلامارەکەش، 3 کارمەندی ئەمنی کوژران و 15ی دیکەش بریندار بون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیا ناوخۆییەکانی عێراق رایگەیاندوە، ئەمشەو چەکدارانی رێکخراوی داعش هێرشیانکردە سەر پرسەیەک لە گوندی ئەلبوجیلی لە ناحیەی یەسربی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان 3 کارمەندی ئەمنی کە پاسەوانی پرسەکەیان کردوە، کوژراون و 15ی دیکەش بریندار بون.

25ی حوزەیرانی ئەمساڵیش چەکدارانی داعش لە سنوری شارۆچکەی داقوق لە باشوری کەرکوک دو جار هێرشی کردە سەر سەنگەرەکانی پۆلیسی فیدراڵی و بەهۆیەوە پێنج پۆلیس کوژران و سیانی دیکەش برینداربون.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ناوبەناو چەکدارانی داعش هێرش ئەنجامدەدەن و پێگەی هێزە ئەمنییەکان و ناوچەی دانیشتوان بەئامانج دەگرن، بەبەهۆیەش کوژراو و بریندار و زیانی ماددی لێدەکەوێتەوە.

News Code 38450

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 2 =