بە پێی هەواڵی مێهر، قەیس خەزعەلی لەم بارەوە وتی: سیستەمی هەواڵدەریی عێراق بۆ هەڵبەستنی درۆیەک سەبارەت بە ئاکامی هەڵبژاردنەکان، کاریان بۆتە کۆ کردنەوەی هەواڵ سەبارەت بە گرووپەکانی بەرخۆدان و بەم بۆنەشەوە خەڵک بڕوایان بەم سیستەمە نەماوە.
ئەو وتیشی: ئێمە داوامان لە پارلەمان کرد لێپرسینەوە لە دەوڵەت و سەرۆک وەزیران بکات و بۆ ئەم کارەش واژۆمان کۆ کردۆتەوە و ناهێڵین ئەم دۆسیە وەدوا بخرێت.
خەزعەلی دەوڵەتی ئێستای عێراقی دۆڕاوترین دەوڵەتی مێژووی عێراق ناو برد و وتی: چەندین ملیۆن کەس لە عێراق بە هۆی گرانییەوە ئازار دەبینن و دەوڵەت هیچ ڕێگایەکی بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی ئابووری نییە.
ناوبراو ئەمریکای بەرپرسی کوژرانی شارۆمەندان و زۆر بوونەوەی جووڵانەوەکانی داعش لە عێراق زانی و وتی: ئێمە ئاشکرا ڕایدەگەینین ئەمریکا دەیەوێ بە هاوکاری عێراقەوە فێڵ بکات. فڕۆکە ئەمریکییەکان بە مەبەستی سیخوڕی لە ئاسمانی عێراقدا دەفڕن و بە بیانووی داعشەوە بە سەر سنووری ئاسمانی ئەم وڵاتەدا زاڵ بوون.
Your Comment