AP ١٤٠٠ پووشپەڕ ٢٠ ١٨:٥٩

کارناسی بواری ئەمنیەتی عێراق:

تورکیا درێژە دەداتە پەلامارە سەربازییەکانی خۆی لە عێراق

تورکیا درێژە دەداتە پەلامارە سەربازییەکانی خۆی لە عێراق

کارناسی بواری ئەمنیەتی عێراق ڕایگەیاند کە تورکیا لە دۆخی ئابووری، سیاسی و ئەمنیەتی عێراق ئەوپەڕی کەلکی خۆی وەردەگرێت و دزە دەکاتە خاکی عێراقەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعەهد، عەباس عەرداوی کارناسی کاروباری ئەمنیەتی عێارق ڕایگەیاند کە تورکیا لە دۆخی ئابووری، سیاسی و ئەمنیەتی عێراق ئەوپەڕی کەلکی خۆی وەردەگرێت و دزە دەکاتە خاکی عێراقەوە.

ناوبراو بە ئاماژە بە هەوڵە سەربازییەکانی تورکیا لە عێراق و پەرەپێدان بە دزەی هێزەکانی لە ناو خاکی عێراق، وتی: تورکیا لە هەموو بوارەکان لەگەل عێراق بە شێوەی نەرێنی هەڵسوکەوت دەکات.

عەرداوی جەختی کرد: هەوڵەکانی تورکیا لە ئەندازەی خۆی چووتە سەرترەوە و رێز لە سەروەری و گەلی عێراق ناگرێت.

ناوبراو وتی: دەوڵەت و وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەبێ بێدەنگیی درێژخایەنی خۆیان هەمبەر هەوڵەکانی تورکیا بشکێنن.

News ID 38155

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha