ئیبراهیم کارخانە نوێنەری پێشووی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر، وتی: ئەمریکاییەکان بەرجام وەک پردێک بۆ گەیشتن بە ئامانجە دزێوەکانی خۆی بەکاردێنێت.
کارخانەیی وتی: هەڵبەت ئەمریکاییەکان هێشتا بە دوای ئامانجە دزێوەکانی خۆیانەوەن و دوای واژۆکرانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بینیمان کە دەستبەجێ 11 کەسایەتی ئێرانی گەمارۆیان خرایە سەر.
بەڵێنەکانی ئەمریکا تەنیا لە سەر قاقەزە
وتیشی: ئەمریکاکان بەڵێنەکانی خۆیان جێبەجێ ناکەن و هەموو بەڵێنەکانیان تەنیا لە سەر کاغەز دەمێنێتەوە و ئەورووپاییەکانیش زۆرکەم و بەشێکی بچووک لە بەڵێنەکانیان جێبەجێ کردووە.
ئامانجی ئەمریکا لە دانوستان وەستاندنی پلانی موشەکی و ناوچەیی ئێرانە
ئەم نوێنەرە پێشووەی ئێران زیادی کرد: ئێستاش ئەمریکا زۆرجار بە ئاشکرا و ڕوون ڕادەگەیێنت کە ئامانجی لە دانوستانی ناڤۆکی، وەستاندنی بەرنامەی ناڤۆکی و دەسەڵاتی ناوچەیی کۆماری ئیسلامی ئێرانە.
درێژەشی دا کە ئەمریکا و ئەورووپاییەکان زۆر جار ئەم بابەتەیان ڕاگەیاندووە.
بە بڕوای ئەمریکاییەکان، ئەگەر بمانەوێت لە دانوستاندا بگەینە ڕێککەوتن، تەنیا ڕێگا ئەوەیە کە ئێمە لە سەر پرسی موشەکی و دەسەڵاتی ناوچەیی لە گەڵ ئەوان دانوستان بکەین.
ئاژانسی ئەتۆمی باڵی جێبەجێکاری پیلانەکانی ئەمریکایە
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی هەر لە پێناو ئامانجە دزێوەکانی ئەمریکا کار دەکات و وەک باڵی سیاسی بۆ گوشار خستنە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران بەکار دەهێنرێت.
Your Comment