بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆبوونەوەی سیاسی نوێنەرانی دەوڵەتی ئەفغانستان، کەسایەتییە پایەبەرزەکانی کۆماری و شاندی باڵای سیاسی طاڵەبان بە میوانداری ئیێران و بە قسەکانی جەواد زەریف لە تاران دەستی پێکرد.
محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی ئەو کۆبوونەوە بە ئاماژە بە شکستی ئەمریکا لە ئەفغانستان و بوونی زیاتر لە بیست ساڵ لە ئەو وڵاتە کە بووەتە هۆی کاولکاری بەربڵاو، وتی: ئەمڕۆکە خەڵک و رێبەرانی سیاسی ئەفغانستان ئەبێ بۆ داهاتووی وڵاتەکەیان بڕیاری دژوار بدەن.
وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە نەگەییشتن بە ئەنجامی ئاڵۆزیی و پێکدادانەکان لە ئەفغانستان، گەڕانەوە بۆ سەر مێزی دانوستانی نێوان ئەفغانستانییەکان و بەڵێن بە رێکارییە سیاسییەکانی باشترین هەڵبژاردە لەلایەن ڕێبەران و لایەنە سیاسییەکانی ئەفغانستانەوە وەسف کرد و ئامادەیی ئێرانی بۆ یارمەتی بە ڕەوتی گفتوگۆ لە نێوان لایەنەکان بە مەبەستی چارەسەری کێشەکان و قەیرانەکانی ئێستای ئەو وڵاتە ڕاگەیاند.
زەریف هەروەها لەسەر بەڵێنی کۆماری ئیسلامی بۆ یارمەتی بە گەشەی هەمە لایەنەی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی ئەفغانستان دوای ئاشتی جەختی کرد.
Your Comment