عیمارەتی خەسراوا؛کۆشک مۆزەیەکی مێژوویی لە شاری سنە

عیمارەتی خوسراوا یەکێک لە بینا بێ وێنە و مێژووییەکانی شاری سنەیە کە لە ساڵی 1223 ی کۆچی مانگی لەلایەن ئەمانوڵڵا خانی ئەردەڵان والیی و دەسەڵاتداری کوردستانەوە چێ کراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سنە عیمارەتگەلێکی مێژوویی لەوانە، عیمارەتی ئاسەف، موشیردیوان، وەکێڵ، سالار سەعید و خەسراوای بە نەژیارڤانی بێ وێنەوە هەیە کە لە درێژایی مێژوو لە سەردەمی سەفەوییە و قاجاڕ و پاڵەوییەوە چێ کراون و ئەمڕۆکە وەکوو شوێنی جوانی مێژوویی و گەشتیاری ناوبانگیان دەرکردووە.

عیمارەتی خەسراوا؛کۆشک مۆزەیەکی مێژوویی لە شاری سنە

عیمارەتی خەسراوا یەکێک لە بینا مێژووییەکانی سنەیە کە مێژووی چێ کرانی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1223 ی کۆچی مانگی لە ڕووبەری 6 هەزار مەتری چوارگۆش کە ئێستا بەهۆی مێژوویی بوونی مۆڵەتی بەکارهێنانی وەکوو کۆشک مۆزەی بۆ وەرگیراوە و بە ئامادە بوونی وەزیری میراتی فەرهەنگی کرایەوە.

باخ عیمارەتی خسراوا جودا لە دوو بەشی سەرەکی واتا کۆشکی پاشایی بە دەرکەی چوونە ژوورەوەی کۆڵەکەدار لە بەشی ڕۆژاوایی و بینای ڕۆژهەڵاتی بەرەو حەوشەی عیمارەت و کەشی دەرەوە، بیانگەلێکی دیکە وەکوو حەمام، ژووری قاپچییەکان واتا دەرکەوان و خزمەتکارانی هەیە.

جوانکارییەکانی نەژیارڤانی ئەو بیناە بریتین لە گەچبڕ، خشتەکاری، ئرووسی جوان و حەوزی خاچی لە ناو عیمارەتە.

جوانترین ڕێگا بۆ گەییشتن بە ئەو عیمارەتە مێژووییە پەڕینەوە لە ڕێگایەکە کە لە سەرەتایەوە پەیکەرەی مەستوورە ئەردەڵان، یەکەم خانمە مێژوونووسی جیهان دانراوە.

کاتێک لە کۆڵەنەکە کە کورتیش نییە دەپەڕیتەوە، پیش ئەوەی کە بگەیتە بەر دەرکەی چوونە ژوورەوەی بیانەکە، حەوزێکی لاکێش دەبینیت کە ئاوەکەی لە ئاوە خوڕێنەکانی ئاویەرەوە سەرچاوە دەگرێت کە کاتێک لە لای حەوزەکە و لە ژێر سێبەری دارەکانی بەر عیمارەت دادەنیشیت، هەستێکی ناوازە و شادی دەداتێ.

دوای پەڕینەوە لە دەرکەی گەورەی دارینە، دەگەییتە هەشتیی بینە مێژووییەکە، کەشێکی داخراو کە لە زۆربەی بینا مێژووییەکانی سنە دەبینرێت.

بە پەڕینەوە لە کەشی داخراوی هەشتی، دەگەییتە کەشێکی ئاوەڵا و زۆر جوان و دڵڕفێن، هەر دەڵێی هەشتییەکانیان داخراو چێ کردووە تا جوانیی حەوشەکان دوو ئەوەندە زۆیان بنوێنن.

عیمارەتی خەسراوا بە شێوەیەک چێ کراوە کە حەوشەکەی لە ناوەڕاستەوە بێت و بەرچاوگەیەکی جوان بخولقێنێت.

عیمارەتی خەسراوا؛کۆشک مۆزەیەکی مێژوویی لە شاری سنە

حەوشەکە بە حەوزێکی خاچی کە ڕووناکایی ئاو و هاتوچۆی ماسییەکان و بێچووە سۆنەکان سەمفۆنیای ژیان لە گوێی مرۆڤ دەژەنێت.

بە گوێرەئ ئەوەی کە لە ڕابردووانەوە گێڕادراوەتەوە، چێ کرانی هۆڵی میوانداری ئەو بینا دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی زەندیە سەیرانگای هاوینەی خەسرەوخانی یەکەمی ئەردەڵان.

سەردەرکەیەک کە پێی دەوترێت غوڵام گەردش لە سەردەمی قاجاڕ زیاد کراوەتە عیمارەتەکە، شوێنێک کە بە بۆ بەڕێوە بردنی کۆبوونەوەی فەرمی و خۆجەیی بەکار دەهێنرا.

کڵاوفەرەنگی عیمارەتیش بۆ میوانداری کردن لە میوانانی بیانی بەکار دەهێنرا و لە لە درێژایی مێژوویدا میوانداری فەرهەنگ و وڵاتانی جیاواز بووە.

عیمارەتی خەسراوا بەناوبانگرترین بینای پارێزگایر کە وەکوو بنکەی دەسەڵاتدارانی ئەردەڵانبەکار هاتووە.

دوای پەڕینەوە لە پلیکانی بینای کۆشکی عیمارەت کە لێژاییەکی توندیشی هەیە لە نهۆمی سێهەمی عیمارەتەکە حەوزێکی جوان لە ناوەڕاستی ژوورەکە خۆی دەنوێنێت، حەوزێک کە بە چاوی گریان بەناوبانگە.

بۆ گەییشتن بە ژووری خەسرەوخان و هاوژینەکەی 15 پلیکانی پێچاوپێج دەچێتە سەرەوە، ژوورێک کە لە ئەو کاتانەدا تەنیا مەستوورەی ئەردەڵان مافی چوونە ژوورەوەی هەبووە.

عیمارەتی خەسراوا؛کۆشک مۆزەیەکی مێژوویی لە شاری سنە

دەرکەی مەستوورەی ئەردەڵان کورت بووە بە شێوەیەک کە کەسێک نەیدەتوانی بە شێوەی ئاسایی بچێتە ژوورەوە، ئەوەش لەبەر پێگەی ئەو خانمە شاعێرە بووە تا کەسانێک کە دەیانەویست بچنە ژوورەوە بە حاڵەتی کڕنۆشەوە بچن.

ئەو بیناە مێژووییە کە بە ژمارەی 1491 لە ڕیزی ئاسەواری نیشطمانی ئیران تۆمار کراوە لە سەردەمی ژیانی خۆی دوو ڕووداوی میژوویی، یەکێک زەماوەندی حوسنی جەهان تەنیا کچی فەتحعەلی شای قاجاڕ لەگەڵ خەسرەو خان و ژیانی مەستوورەی ئەردەڵان وەکوو یەکەم ژنی مێژوونووسی جیهان و لە گەورە شاعێرانی کوردستان بووە.

عیمارەتی خەسراوا تا پێش لە تەشەنە سەندنی کۆرۆنا لە وەرزە جیاجیاکانی ساڵ و بەتایبەتی نەورۆز و هاوین میوانداری گەشتیاران لە شوێنە جیاجیاکانەوە بووە.

ڕۆژی دووشەممە 14 ی پووشپەڕی 1400 عیمارەتی خەسراوا وەکوو کۆشک مۆزە و بە ئامادە بوونی میراتی فەرهەنگی و گەشتیاری کرایەوە. لە ئەو کۆشک مۆزە، مۆزەی جۆراوجۆر چێ دەکرێت.

News Code 38092

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =