کوردستان لە داهاتوویەکی نزیک دەبێتە جەمسەری گەشتیاری ئێران

پارێزگاری کوردستان وتی: کوردستان لە بواری مێژوویی، فەرهەنگی و هەرێمی و تۆپۆگرافی لە ڕیزی ئەو پارێزگاگەلەیە کە بەستێنی زۆری هەیە و لە داهاتوویەکی نزیک دەبێتە جەمسەری گەشتیاری ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر، بەهمەن مورادنیا لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی کۆشک مۆزەی خەسراوا، ڕایگەیاند: پارێزگای کوردستان لە بواری مێژووی و فەرهەنگییەوە خاوەن بەستێنی زۆرە و یەکێک لە هۆکارەکان کە لە بواری گەشتیارییەوە خەساری لە پارێزگا داوە، بوونی سێبەری پرسە ئەمنیەتییەکان بووە کە دەکرا لە پارێزگا زیاتر بکردبایەوە.

ناوبراو بە هەوڵە گەشتیارییەکان ئەماژەی کرد و زیادی کرد: لە ساڵانیداهاتوو، کوردستان وەکوو شوێن مەبەستی گەشتایری ئێران دەناسرێت.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە عیمارەتی خەسراوا لە ڕیزی میراتە بەنرخەکانی پارێزگا و ئێرانە، وتی: عیمارەتی خەسراوا پێویستی تایبەتی بە بووژانەوە هەیە کەواتە ئەبێ بودجەی تایبەت بۆ تەواو کردنی تەرخان بکرێت.

News Code 38084

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 7 =