بە پێی هەواڵی مێهر، 42 پەنابەر کە دەیانویست بچنە خاکی یۆنانەوە قۆڵبەست کران و لێیان درا و بێ جلوبەرگ بۆ سنووری تورکیا نێردران.
وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند کە 42 کەس لە پەنابەران کە دەیانویست بچنە خاکی یۆنانەوە، لە لایەن هێزەکانی پۆلیسی یۆنانەوە ئازار دران و لە حاڵێکدا کە جلوبەرگیان لە بەر نەبوو، بۆ سنووری تورکیا نێردران.
بە پێی هەواڵی SOL، ئەم پەنابەرانە لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێران وتیان لە یۆنان خواردن و ئاویان پێ نەدراوە و توندوتیژیان لە گەڵ کراوە و جلەکانیان لێیان سەندراوە.
یەکیەتی ئەورووپا داوای لە تورکیا کرد ئەم پەنابەرانە وەربگرێت و تورکیاش رایگەیاندووە کە لە بەرانبەر وەرگرتنیاندا پارە وەردەگرێت.
ئانگێلا مێرکل سەرۆک وەزیرانی ئاڵمان لە وتەدانی خۆی لە دانیشتنی یەکیەتی ئەورووپا کە حەوتەی ڕابردوو لە بروکسل بەڕێوە چوو، وتی: رێککەوتننامەی پەنابەران بە تەرخان کردنی 3 ملیار یۆرۆ سەرچاوە بۆ ماوەی 5 ساڵیتر لە نێوان یەکیەتی ئەورووپا و تورکیا درێژ کرایەوە.
Your Comment