بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی بەغداد ئەلیەوم، سەرچاوەیەکی عێراقی ڕایگەیاند بە هۆی هێرشی داعش بۆ سەر پۆلیسی عێراق لە باشووری ڕۆژاوای کەرکووک دوو کەس لە هێزەکانی پۆلیسی عێراق کوژران و ژمارەیەک بریندار بوون.
هەروەها ڕایانگەیاندووە: هێزەکانی داعش ئەمڕۆ هێرشیان کردە سەر ناوەندێکی پۆلیس لە ڕیاز لە باشووری ڕۆژاوای کەرکووک و لەم هێرشەدا دوو پۆلیس کوژران و دوو کەسیش بریندار بوون.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە چەند رۆژ پێشتر بە هۆی هێرشی داعش بۆ سەر هێزەکانی پۆلیسی عێراق لە باشووری ڕۆژاوای کەرکووک ژمارەیەک کوژران و چەند کەسیش بریندار بوون.
Your Comment