بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمنار، سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە سەرەتای لێدوانەکەیدا بە هەوڵی ئەم دواییەی وەزارەتی دادی ئەمریکا بۆ داخستنی ماڵپەرە ئێرانییەکان و بەرخۆدان ئاماژەی کرد و وتی: ئەمریکا بە بیانووی بێ بنەما ماڵپەڕەکانی ئێران و بەرەی بەرخۆدانی لە ناوچەکە داخستووە.
ئەمریکا لەگەڵ مێدیاکانی سەر بە دیکتاتۆرەکان و تیرۆریستەکان کاری نییە
ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان وتیشی: ئێمە لە لوبناندەبینین کە ئەمریکا بەدوای ئاژاوەگێڕییە. ئەمریکییەکان لە لوبنانیش لە مێدیاکان بۆ بەرەوپێش بردنی ئامانجەکانی خۆیان کەلکوەردەگرن. ئەوان لە ڕێگای مێدیاوە لوبنانییەکان هان دەدەن تا بکەونە گیانی یەکتر. هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ ئاژاوە و دژایەتی و دووبەرەکێ تەواو ئاشکرایە.
هەوڵ بۆ دووبەرەکێ لە نێوان سوپای لوبنان و حزبوڵڵا
سەید حەسەن نەسروڵڵا لە بەشێکی دیکە لە قسەکانی لەسەر پاگەندەکانی ئەمریکا سەبارەت بە پاڵپشتی لە سوپای لوبنان باسی کرد و وتی: ئەمریکا ئەو جۆرە پاگەندە دەکات کە بە ئامانجی ڕووبەڕوو بوونەوەی حزبوڵلا، پاڵپشتی لە سوپای لوبنان دەکات. ئەو پاگەندە لە ڕاستیدا هەوڵێک بۆ دووبەرەکێ لە نێوان سوپا و حزبوڵڵایە.
درۆیەک دژی حزبوڵڵا لە دۆسیەی پێکهێنانی دەوڵەتی نوێی لوبنان
ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە بەشێکی دیکە لە قسەکانیدا ئاماژەی کردە سەر پێکهێنانی دەوڵەتی نوێی ئەو وڵاتە و ڕایگەیاند: بەداخەوە دەەبینین کە هەندێک لایەن لە ناوخۆ پێکنەهێنانی دەوڵەتی نوێیان پێوەند داوەتەوە بە ئێران و حزبوڵڵاوە.
ناوبراو هەروەها وتیشی: هەندێک کەس پاگەندە دەکەن کە ئێران داوای لە حزبوڵڵا کردووە کە تا کاتی دیاری بوونی ئەنجامی دانوستانەکانی ڤیەنا و هەروەها تا کاتی دیاری بوونی ئەنجامی دانوستانەکانی ئێران-عەرەبستان هاوڕێی نەکات بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی نوێی لوبنان.
لە پرسی قەیرانی سووتەمەنی یارمەتی لە ئێران وەردەگرین
ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا لوبنان لە ئاماژە بە قەیرانی ناوخۆیی لوبنان بەتایبەتی قەیرانی سووتەمەنی لە ئەو وڵاتە وتی: ئەگەر حکومەتی لوبنان ناتوانێت بەنزین و گازاوڵی دابین بکات، داوا لە ئێران دەکەین.
Your Comment