ساڵانە 1.5 ملیۆن تۆن کەلوپەلی ترانزیتی لە سنووری بازرگانەوە ئاڵوگۆڕ دەکرێت

بەڕێوەبەری گشتیی ڕێگاوبانی ئازەربایجانی ڕۆژاوا وتی: ساڵانە زیاتر لە 1.5 ملیۆن تۆن کەلوپەلی ترانزیتی لە سنووری بازرگانەوە ئاڵوگۆڕ دەکرێت.

بە پێی هەواڵی مێهر، ئەرسەلان شوکری لەم بارەوە وتی: ساڵانە زیاتر لە 1.5 ملیۆن تۆن کەلوپەلی ترانزیتی لە سنووری بازرگانەوە ئاڵوگۆڕ دەکرێت کە پلەی سێهەمی وڵاتی هەیە.

ئەو وتیشی: 64 لەسەدی هاوردە و هەناردەی کەلوپەلی زەوینی وڵاتیش لە ڕێگای ئەم پارێزگایەوە ئەنجام دەبێت.

ناوبراو ڕایگەیاند: زیاتر لە 2700 ئۆتۆمبێلی موسافیری بە 10 هەزار شۆفێر و 27 هەزار ئۆتۆمبێلی باری بە 33 شۆفێرەوە لە بەشی ڕێگاوبانی پارێزگادا چالاکی دەکەن.

News Code 37784

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 4 =