بەشداری کوردستان لە یەکەمین پیشانگای پیشە دەستکردەکانی شار و گوندە جیهانییەکان

بەڕێوەبەری گشتیی میراتی کەلتووری، گەشتیاری و پیشە دەستکردەکانی کوردستان لە بەشداری کوردستان لە یەکەمین پیشانگای پیشە دەستکردەکانی شار و گوندە جیهانییەکان هەواڵی دا.

بە پێی هەواڵی مێهر، یەعقووب گەوێڵیان لەم بارەوە وتی: یەکەمین پیشانگای پیشە دەستکردەکانی شار و گوندە جیهانییەکان بە بەشداری 14 شار و گوند و بە مەبەستی هاودەنگی زیاتری پیشە دەستکردەکانی ناوچە جۆربەجۆرەکان لە تاران کرایەوە.

ئەو وتیشی: چاوەڕوان دەکرێ بە بەشداری لەم پیشانگایە بتوانین لە پەنای دیکەی شار و گوندە جیهانییەکان بەستێنی ناساندن، پێوەندی و هاودەنگی زیاتر بە مەبەستی گەشە و پێشکەوتنی پیشە دەستکردەکان ساز بکەین.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: لەم پیشانگایەدا چەند بەرهەمی بەرچاو لە پارێزگاکانی کوردستان، زەنجان وشیراز بە ئامادە بوونی عەلی ئەسغەر موونسان وەزیری میراتی کەلتووری ڕونوێنی کرا.

ئەو هەروەها وێڕای ئاماژە بەوەی کە مەریوان وەکوو شاری جیهانی کڵاش ناسێندراوە، وتی: کوردستان لە پارێزگا سەرکەوتووەکان لە بواری پیشە دەستکردەکانە و چاوەڕوان دەکرێ لە ڕێگای بەرنامە داڕشتنەوە لە داهاتوویەکی نزیک بینەری گەشەی زۆرتری ئەم بوارە لە کوردستان و بە تایبەت مەریوان ببین.

News Code 37765

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha