ڕێگەنادەین سەقامگیری و ئارامیی هەرێمی کوردستان بە بیانووی جۆراوجۆر بخرێتە مەترسییەوە

هاوسەرۆكی یەكێتی جەختی کرد:نابێ ڕێگە بدەین سەقامگیری و ئارامیی هەرێم بە بیانووی جۆراوجۆر بخرێتە مەترسییەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, هاوسەرۆكی یەكێتی لە میانەی دیدارێكیدا لەگەڵ کونسوڵی گشتیی هۆڵندا لە هەرێم لەبارەی گرژییەكانی ئەم دواییەی سنورەكانی هەرێم و توركیا رایگەیاند: نابێت ڕێگە بدەین سەقامگیری و ئارامیی هەرێم بە بیانووی جۆراوجۆر بخرێتە مەترسییەوە، پشتیوانیی خۆی بۆ ڕێگەی ئاشتی و زمانی دیالۆگ بۆ کۆتاییهێنان بە کێشەکان دەربڕی.


نوسینگەی ڕاگەیاندنی هاوسەرۆكی یەكێتی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی لەگەڵ هانس ئاکربووم کونسوڵی گشتیی هۆڵندا لە هەرێم كۆبوەتەوە، لە كۆبونەوەكەدا دۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق و هەرێمی کوردستان و پرسی چاکسازیی و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە و هەڵبژاردنەکانی داهاتوویان تاوتوێ کرد.

وەك لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، هاوسەرۆكی یەكێتی تەئکیدی لە هەڵوێستەکانی کردوەتەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور و پابەندبوونی هەردوولا بە ڕێککەوتنەکانی نێوانیان.

لە كۆبونەوەكەدا، ئامادەیی یەکێتیی بۆ چاکسازی و یەکخستنی هێزی پێشمەرگە دووپات کردەوە بە ڕەچاوکردنی بنەمای هاوسەنگی و جەختیكردەوە: بوونی یەک هێزی نیشتمانیی پڕچەک و مەشقپێکراو بۆ ئێستا و داهاتووی کوردستان گرنگە و بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی دەکەن.

ڕاگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، هاوسەرۆكی یەكێتی نیگەرانی خۆی دەربڕی بۆ پەرەسەندنی گرژییەکان کە بەم دواییە لە سەر سنوورەکانی هەرێم و تورکیا هاتونەتە ئاراوە، باسی لەوەكردووە، نابێت ڕێگە بدەن سەقامگیری و ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان بە بیانووی جۆراوجۆر بخرێتە مەترسییەوە، گرتنەبەری شەڕ و ڕێگەی سەربازی بۆ چارەسەری كێشەكان بەدوورزانیوە.

هەروەها، پشتیوانیی خۆی دەربڕیوە بۆ ڕێگەی ئاشتی و زمانی دیالۆگن بۆ کۆتاییهێنان بە کێشەکان و دووپاتیكردووەتەوە كە ڕایانگەیاندووە بە هەموو شێوەیەک دژی شەڕی براکوژین.

News Code 37742

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =