7444 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 115 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 7444 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 115 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 81 هەزار و 911 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا سێ ملیۆن و 20 هەزار و 522 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا دوو ملیۆن و 640 هەزار و 281 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

News Code 37728

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha