بە پێی هەواڵی مێهر، نووسینگەی نوێنەرایەتی بەڕێوەبەرایەتی سەربەخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەولێر ڕایگەیاندووە نوێنەرانی بەڕێوەبەرایەتی سەربەخۆ و پەیەدە لە هەولێر لە لایەن پارتییەوە قۆڵبەست کراون.
ئاژانسی هەواڵدەریی فورات نووسیویە: مستەفا عەزیز نوێنەری پەیەدە لە هەولێر، مستەفا عوسمان بەرپرسی پێوەندییەکانی پەیەدە و جەهاد حەسەن نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی سەربەخۆ لە هەولێر، ئەمڕۆ لە کاتی پێشوازی لە چەند میوانی بیانی لە فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی هەولێر قۆڵبەست کران.
عایشە حەسۆ سەرۆکی هاوبەشی پەیەدە داوای ئازادی ئەم کەسانەی کردووە و وتوویە بە مەبەستی ڕێگری لە شەڕی زۆرتر دەبێ ئەو کەسانە ئازاد بکرێن.
حەسۆ وتوویە: پارتی لە پێک هێنانی شەڕی زۆرتر خۆ ببوێرێ. ئێمە دژی شەڕ و براکوژی کوردەکانین و داوا لە پارتی دەکەین هاوڕێیانمەن ئازاد بکرێن.
بۆچوونی ئێوە