بە پێی هەواڵی مێهر بە گویرەی میدل ئیست نیوز، وەزارەتی کارەبای عێراق هەواڵی دا کە بەم زوانە ئێران هەناردە کردنی گاز بۆ دابین کردنی سووتەمەنی وزەگاکانی کارەبای عێراق دەست پێ دەکاتەوە.
ئەحمەد ئەلعیبادی وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق وتی: ئێران ئێستا 20 ملیۆن مەتری شەشپاڵوو گاز بۆ عێراق دەنێرێت کە وڵامدەری پێداویستییەکانی ئەو وڵاتە نییە.
ئەو وتیشی: لەم ڕۆژانەی دواییدا دانوستانی جیدی لە نێوان بەرپرسە ئێرانی و عێراقییەکاندا بەڕێوە چووە و لە سەر هەناردە کردنی ڕۆژانە 70 ملیۆن مەتری شەشپاڵوو ڕێککەوتن.
غالب محەمەد عەلی ئەندامی کۆمیسیۆنی نەوت، وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی پارلەمانی عیراق ڕایگەیاند: عێراق ساڵانە زیاتر لە 18 ملیار مەتری شەشپاڵوو گاز دەسووتێنێ و سیاسەتەکانی وڵات لەمپەرێکن بۆ بەستنی گرێبەست لە گەڵ کۆمپانیا گەورەکان بە مەبەستی دابین کردنی کارەبای وڵات.
Your Comment