بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر یەحیا ڕەسووڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە لەسەر هێرشێ گرووپێکی چەکدار بۆ سەر پێشمەرگە لە پارێزگای دهۆک هەواڵی دا.
سەرلەشکەر یەحیا ڕەسووڵ لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: هێرشی تیرۆریستی دژی هێزەکانی پێشمەرگە وەکوو بەشێک لە هێزە سەربازییەکانی عێراق لە ڕێگای کێوی مەتین لە پارێزگای دهۆک بە دەستی گرووپێکی چەکداری ناعێراقی ئیدانە دەکەین.
ناوبراو وتیشی: هێزە ئەمنییەکانی لێکۆڵینەوەکانیان لەو بارەوە دەست پێکردووە و بەزوویی ئەو هێرشکارانە کە خوێنی ڕۆڵەکانی عێراقیان ڕژاندووە، سزای کارەکانیان دەبینن.
بۆچوونی ئێوە