نهێنی ڕێککەوتنی زایۆنییەکان لە گەڵ ئاگربڕ پاش 11 ڕۆژ مووشەک بارانی بەرخۆدان

بەیانی هەینی ڕابردوو کاتێ کە زایۆنیستەکان نەیانتوانی هێرشەکانی بەرخۆدانی فەلستین ڕابگرن، ئاگربەسیان قبووڵ کرد.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: بەیانی هەینی ڕابردوو ئاگربڕ لە نێوان ڕژیمی زایۆنی و گرووپەکانی بەرخۆدانی فەلەستین بە ناوبژیوای میسر پاش 11 ڕۆژ شەڕ دامەزرا و پاش ئەوە، لێکەوتەکانی شەڕ بۆ زایۆنیستەکان دەرکەوت.

تەنیا دەستکەوتی ئەو شەڕە بۆ زایۆنیستەکان، قوربانی کردنی ژنان و منداڵان و ڕووخانی ماڵەکان لە غەزە بوو و تەنانەت نەیانتوانی هاویشتنی مووشەک لە لایەن غەزەوە ڕابگرن.

لەم ماوەیەدا زایۆنیستەکان بەشی زۆری کاتیان لە پەناگەکان تێپەڕاند و بەرخۆدانی فەلەستین جگە لە ڕوونوێنی لە مووشەکەکانی خۆی، بەشی ئابووری ئەو وڵاتەشی کردە ئامانج کە زۆرترین کێشەی بۆ فەلەستینییەکان ساز کرد بۆ وێنە هێرش بۆ ناوەندە ئابوورییەکان و فڕۆکەخانەکان کە بووە هۆی بچڕانی پێوەندی ئیسرائیل لە گەڵ هەموو جیهان.

تێچووی شەڕی 11 ڕۆژە بۆ ئیسرائیل

تێچووی شەڕی 11 ڕۆژە بۆ ڕژیمی زایۆنی 92 میلیۆن دۆلارە کە لە خەسارەکانی شەڕی 51 ڕۆژە زۆرترە. ڕژیمی زایۆنی هەر لە سەرەتای ئەم شەڕەوە هیچ دەستکەوتێکی نەبوو و هێزەکانی بەرخۆدان لە بەزاندنی سەربازی و زانیاری دوژمندا سەرکەوتوو بوون.

هێزەکانی بەرخۆدان هەڕەشەکانی خۆیان سەبارەت بە مووشەک بارانی شارەکان جێبەجێ کرد و هەموو وڵاتە داگیرکراوەکان بە هۆی هاویشتنی مووشەکەکانی بەرخۆدانەوە تووشی ترس و تۆقان بوون و دانیشتوانی تێل ئاڤیڤ شەو و رۆژی خۆیان لە پەناگەکان بەڕێوە دەبرد.

شکستی سیستەمە دژە مووشەکەکانی ئیسرائیل و کەڵک وەرگرتنی فەلەستینییەکان لە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بووە هۆی مووشەکبارانی بەربڵاوی ناوچە زایۆنیستییەکان کە سیستەمەکانی ڕژیمی زایۆنی توانای ڕوبەڕووبوونەوە لە گەڵ ئەوانەیان نەبوو.

دانیشتنی کابینەی ڕژیمی زایۆنیستی بۆ ئاگربەس، دۆخی شێواوی ئەو ڕژیمەی یشان دەدا. بە بڕوای وەزیرەکانی کابینە، دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەم ڕژیمە لە ماوەی 11 ڕۆژدا بێ سوود بوون. هەر لەم دانیشتنەدا وترا شەڕی غەزە هیچ دەستکەوتێکی بۆ ئیسرائیل نەبوو.

رەخنە لە ئیسرائیل بە هۆی قبوڵ کردنی ئاگربڕ

سەرکەوتوو نەبوونی ئەرتەشی زایۆنیستی لە تیرۆری فەرماندە سەرەکییەکانی بەرخۆدان وەکوو یەحیا ئەلسەنوار و محەمەد ئەلزەیف بووە هۆی ئەوەی ڕەخنە لە فەرماندە سەربازییەکانی ئەم ڕژیمە بگیردرێت.

هەروەها نوێنەرانی پارلەمانی ڕژیمی زایۆنیستی، ڕەخنەی توندیان لە نیتانیاهو و ئەرتەشی ئەو ڕژیمە گرت بە هۆی ئەوەی کە ئاگربەسیان قبووڵ کردووە و ئەوەیان وەکوو شەرمەزاری بۆ تێل ئاڤیڤ ناو برد.

ڕێبەری حیزبی زایۆنیستی "ئۆمێدی نوێ" لە کاردانەوە بە ئاگربەس لە غەزە وتی: ئەم بڕیارە شکستێکی سیاسی بۆ نیتانیاهو بوو و لە دۆخێکدا کە تێل ئاڤیڤ نەیتوانی خواستی خۆی بە سەر حەماسدا بسەپێنێ، ڕاگرتنی شەڕ زەربەیەکی قورسی لەم ڕژیمە دا.

لەم شەڕەدا بەرخۆدانی فەلەستین لە ڕێگای هێرشی مووشەکی و کردنە مەبەستی شارۆچکەنشینەکان لە دەوروبەری غەزە و تێل ئاڤیڤ نیشانی دا فەلەستینییەکان بە شێوەیەکی سەرکەوتوانە دەچنە ناو مزگەوتی ئەقسا و سەربازانی زایۆنیست لە بەرانبەر ئەم سەرکەوتووییەدا بێدەنگ دەبن و ئاسەواری شکست و ناکامی بە روومەتیانەوە دیارە.

بەرخۆدان ڕایگەیاند گەر خەسارێک لە لایەن سەربازانی زایۆنیستەوە بە فەلەستینییەکانی مزگەوتی ئەقسا بگات، دەستمان لە سەر چەک ئامادەیە.

لە کۆتاییدا دەکرێ بڵێین ڕژیمی زایۆنیی لە خراپترین دۆخی خۆی دایە و تەمەنی خەریکە دەگاتە کۆتایی.

News Code 37449

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 10 =