شەڕ درێژەی هەیە و ئاگربەس بوونی نییە

ئەبوومحەمەد ئەندامی باڵای گوردانی ئەلئەقسا ڕایگەیاند: تا کاتێ کە ڕژیمی زایۆنی وڵامی داخوازییەکانی خەڵکی فەلستین نەداتەوە، شەڕی غەززە درێژەی هەیە.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلعالەم، ئەبوومحەمەد ئەندامی باڵای کەتیبەکانی ئەلئەقسا ڕایگەیاند: تا کاتێ کە ڕژیمی زایۆنی وڵامی داخوازییەکانی خەڵکی فەلستین نەداتەوە، شەڕی غەززە درێژەی هەیە.

ئەو ڕایگەیاند: شەڕ درێژ دەبێتەوە و باس و وتەیەک لە سەر ئاگربەس بوونی نییە. ئێمە لە ژوورەکانی عەمەلیاتی هاوبەش بە ڕوونی خواستی خۆمان دەردەبڕین. تا ئێستە هیچ وتەیەک سەبارەت بە ئاگربەس بوونی نییە.

ئەبوو محەمەد وتیشی: گەر ئیسرائیل وا بیر دەکاتەوە کە چەک و جیهازاتی بەرخۆدان بەم زوانە تەواو دەبێت، دەبێ بزانێت کە شەڕ درێژەی هەیە و ئاگربەس بوونی نییە مەگەر بەو مەرجەی قودس بگەڕێتەوە دۆخی پێشووی خۆی.

وەزیری تەندروستی غەزە ڕایگەیاند: ژمارەی شەهیدەکانی هێرشی ڕژیمی زایۆنی بۆ غەزە لە ماوەی 11 رۆژدا بۆ 230 کەس بەرز بۆتەوە کە 65 کەسیان منداڵ و 39 کەسیان ژن بوون. هەروەها هەزار و 710 کەس بریندار بوون.

News Code 37410

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 15 =