AP ١٤٠٠ گوڵان ٣٠ ١٦:٤٣

داعشییان تێدا بووە;

٦ تیم لە سیخوڕان و تیرۆریستەکان لە ئازەربایجانی ڕۆژاوا تێکشکێندران

٦ تیم لە سیخوڕان و تیرۆریستەکان لە ئازەربایجانی ڕۆژاوا تێکشکێندران

بەڕێوەبەری گشتیی ئیتلاعاتی ئازەربایجانی ڕۆژاوا وتی: سێ تۆڕی سیخوڕی و سێ تیمی تیرۆریستی داعش لە ماوەی 58 ڕۆژدا لەم پارێزگا ناسێندران و ئەندامەکانیان قۆڵبەست کران.

بە پێی هەواڵی مێهر، بەڕێوەبەری گشتیی ئیتلاعاتی ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: ئاسایشی خەڵک هێڵی سووری سەربازانی بێ ناونیشانی ئیمامی زەمانە بۆیە لە پشکنینێکدا کە لە ماوەی 58 ڕۆژی ڕابردوودا کراوە، تێگەیشتین ئەندامی سێ کەناڵی سیخوڕی کە بۆ تێکدانی ئاسایشی وڵاتەکەمان هاتوونە نێو وڵاتەوە، ناسێندران و لە ناوبراون.
ئەو وتیشی: سێ تیمی تیرۆریستی داعەش و سەلەفیش هاتبوونە نێو وڵات کە پاش ناساندنیان لە لایەن سەربازەکانی بێ ناونیشانی ئیمامی زەمانەوە، قۆڵبەست کران.
ناوبراو هەروەها ئاماژەی بۆ ئاماری قاچاخی مۆبایل لەم پارێزگایە کرد و وتیشی: سەربازانی بێ ناونیشانی ئیمامی زەمان لە ماوەی 58 ڕۆژدا 36 هەزار تەلەفونی قاچاخیان دۆزیوەتەوە کە حەوت هەزار میلیار بایەخی هەیە.

News ID 37407

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha