بە پێی هەواڵی مێهر, کەریم هیمەتی لە هاوردە کردنی ۹ ملیۆن ژەم ڤاکسینی کۆرۆنا تا مانگێکیتر بۆ وڵات هەواڵی دا و وتی: پاش دابین کردنی پارەی پێویست لە لایەن دەوڵەتەوە, ئەم ڤاکسینە بەم زووانە دێتە نێو وڵاتەوە.
ئەو وێڕای ئاماژە بە ڤاکسیناسیۆنی کەسانی سەرووی ۸۰ ساڵ, وتیشی: لە ڕۆژانی داهاتوودا کوتانی ڤاکسین بۆ دیکەی گرووپەکانیش دەست پێ دەکات.
هەروەها راشیگەیاند: ئەم ڤاکسینانە بە هاوکاری وەزارەتی تەندروستی, مانگی سوور, بانکی ناوەندی و وەزارەتی دەرەوە و باڵوێزی ئێران لە وڵاتانی هەناردەکەری ڤاکسین دابین کراوە.
Your Comment