ڕۆحانی: دەمانەوێت ڤاکسێنی کۆڕۆنا بۆ  14 ملیۆن کەس بکوتین

سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند کە شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا ڕوو لە دابەزینە و هەروەها لەسەر ڤاکسینە کردنەوەی خەڵکی ئێران باسیشی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لە لێژنەی نەتەوەیی کۆرۆنا ڕایگەیاند: ئێمە لە ئەم کاتەدا پێویستمان بە ڤاکسینی بیانی هەیە و دەبێ دابینی بکەین.

ناوبراو هەروەها جەختی کرد: لە ڕۆژانی داهاتوو یەک ملیۆن ژەم ڤاکسینی دیکە دێتە ناو ئێران، سەرەتاکانی جۆزەردانیش 8 ملیۆن ژەمی دیکە دەخرێتە بەر دەستمان و هیوادارین کۆڤەکسیش بتوانێت چەند ملیۆن ژەم لە ئەو ماوەیەدا بخاتە بەردستمان تا ئەو 13، 14 ملیۆن کەسەی کە لەبەرچاومانن لە ئەم دەوڵەتەدا بکوترێن.

حەسەن ڕۆحانی زیادی کرد: ئەگەر ئەم کارە بکرێت، ئەو کات دەتوانین بڵێین مەرگمان کۆنترۆڵ کردووە، ئاڵبەت ئەبێ بۆ کۆنترۆڵ کردنی زنجیرەی گواستنەوەی کۆرۆنا سەدا 70 ی حەشیمەت ڤاکسین وەربرگرن و ئەبی بتوانین تا مانگی پووشپەڕ ئەو قۆناغانە تێبپەڕێین تا بڵێن لە بواری مەرگەوە ئەو ڤایرۆسەمان کۆنترۆل کردووە.

News Code 37214

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha