بە پێی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی هەواڵدەری زمەن پرێس هەواڵی داوە لە مانگی ئاڤریلی ساڵی ٢٠٢١ی زایینی، زیاتر لە ١١ ملیۆن و ٦٨٤ هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان، لە بەندەری جیهانی تورکیا بۆ کڕیارانی نەوتی هەرێم بار دراوە.
هەروەها ئاماژە کراوە ئەمە کۆی نەوتە فرۆشراوەکەی هەرێم نییە. ٢٠ کۆمپانیای نەوتی، نەوتی نێردراوی هەرێم دەکڕن و بۆ مالیزیا و شەش وڵاتیتر دەنێردرێت و زۆرترین ڕێژەی کڕین لە لایەن وڵاتی ئیتالیا بە ٤ ملیۆن و ٧٠٧ هەزار و ٣٠٨ بەرمیل بووە.
پاش ئیتالیا، یۆنان دووهەمین و کرواسی سێهەمین و پاشان ئیسرائیل، ئێسپانیا، ڕۆمانی و مالیزیا وەکوو دیکەی کڕیارانی نەوتی هەرێمی کوردستانی عێراق ناسێندراون.
Your Comment