بە پێی هەواڵی مێهر، شانامەی کوردی لە سێ بەرگدا نووسراوە کە بەرگی یەکەمی لە 472 لاپەڕە لە لایەن بڵاوگەی بیریاری سەقزەوە چاپ و بڵاو کراوەتەوە.
ئەم کتێبە داگری هەندێ حەماسە و چیرۆکی کوردییە کە نووسەری کتێبەکە 20 ساڵە بۆ کۆکردنەوەیان هەوڵی داوە و وێڕای کۆ کرنەوەی چیرۆکەکان لە ناو خەڵک و لە شوێنە جۆراوجۆرەکان، لە سەرچاوە و بەڵگە و کتێبە مێژووییەکان کەڵکی وەرگرتووە.
لوتفی نیا تا ئێستا چەندین بەرهەمیتری بڵاو کردۆتەوە کە لەوانە دەتوانین ئاماژە بۆ "چیرۆکە کوردییەکان"، "تیشکی دێرین"، "حەماسەکانی خەڵکی کورد"، "ئاوێنەی بێگەرد"، "دەسێ گوڵ و دەسێ نێرگز" بکەین.
بۆچوونی ئێوە